بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی بەگێرانەوە لە هەواڵدەریی ئیرنا، عەزیز حەسەنی ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: "ئەو شەڕ و پێکدادانە لەخاڵی سیفری سنووریی ئەو شارە ڕووی داوە که تێیدا هەشت کەس لە هێزەکانی گرووپی دژە ئینقلابی دیموکرات لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکانی ئێران کوژراون."
ناوبراو وتی: "بەخۆشحاڵییەوە لەو تێکهەڵچوونەدا هیچکام لە هێزە ئاسایشییەکان زیانیان وێ نەکەوتووە".
فەرمانداری سەردەشت بێ ئاماژە بە وردەزانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە، وتی: هەواڵی تۆکمەی هاوپێوەند بەو بابەتە دواتر ڕادەگەیێندرێ....
کۆتایی کورتە نامە/310